لە ئاییندەیەکی نزیکدا قۆناغی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر ڕاگەیاند: ئەو گەڕەکانەی دەکەونە دەرەوەی بازنەی شەقامی 120 مەتری، ئەمڕۆ بە شێوەی ئەزموونی ئاویان پێدەگات و لە ئاییندەیەکی نزیکدا قۆناغی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو، تەواو دەبێت.
شەممە 12ـی تەممووزی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م كاره‌كان له زۆنی ڕێگه‌ی كۆیه تا مووسڵ له ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامی 120مه‌تری، سه‌رجه‌م قفڵه‌كان كرانه‌وه و ئاو به شێوه‌ی ئه‌زموونی ده‌گاته ماڵان له 20 گه‌ڕه‌ك و شوێنی هه‌ولێر، هەروەها تیمه‌كانیش به‌رده‌وام چاودێریی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
گەڕەکەکانی بریتین لە؛ (توڕەق، مامزاوا، سەرکارێز، قەتەوی، میرزا ئەحمەد، نازماوە، گرد محەممەد، ژیان، قەرەبووی ژیان، گردەڕەشە، قەرەبووی تۆبزاوا، ئاسوودە، ڕۆشنبیری، فەرمانبەران، زیلان، 5ـی حەسارۆک، گەلاوێژ، هاوکاری و بێرکۆتی نوێ).
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، ئاماژەی بەوەش دا، لە ئاییندەیەکی نزیک بە فەرمی تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە ڕادەگەیەندرێت.