گواردیۆلا ده‌یه‌وێت گرانبه‌هاترین به‌رگریكاری جیهان بگوازێته‌وه
ئه‌م یاریزانه به 100 هه‌زار یۆرۆ هاته ئه‌ورووپا ئێستا مان سیتی 89 ملیۆن یۆرۆی پێشكه‌شكردووه

مانچێسته‌ر سیتی گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها بۆ گواستنه‌وه‌ی خۆزێ خیمینێز داده‌نێت وئاماده‌یه بیكاته گرانبه‌هاترین به‌رگریكار له مێژووی تۆپی پێ.
رۆژنامه‌كانی ماركا و ئاسی ئیسپانی ئاشكرایان كردووه مان سیتی ئۆفه‌رێكی به 89 ملیۆن یۆرۆ خستووه‌ته به‌رده‌م ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری خۆزێ خیمینێز ببێت، له‌گه‌ڵ پێدانی پێنج ملیۆن یۆرۆ وه‌كو پاداشت له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
ئاماژه به‌وه كراوه گفتوگۆی نێوان مان سیتی و رۆخێ بلانكۆس به‌رده‌وامه و ره‌نگه مان سیتی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ئه‌ركی ئاسان نه‌بێت، چونكه ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی پێكهاته‌كه‌ی دیێگۆ سیمیۆنیه.
خۆزێ خیمینێز له هاوینی 2013 له یانه‌ی دانوبیۆی ئۆرۆگوایی به به‌های ته‌نیا 100 هه‌زار یۆرۆ روویكرده ئاتڵێـیكۆ مه‌درید، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 191 یاری كردووه 8 گۆڵ و 8 ئاسیستی هه‌یه.
