گەشتەکانی عومرە لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکەنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕەی کوردستان ڕێنماییەکانی وەرزی عومڕەی ئەمساڵ 2025-2026 بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی تەممووزی 2025، لە بەیاننامەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 16ـی تەممووزی 2025، گەشتەکانی عومرە لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکەنە، ئەوەش لەدوای ئامادەکردنی پرۆژەیەک و پەسەندکردنی لە لایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە مەبەستی بەرەو پێشبردنی پرۆسەی عومرە لە هەرێمی کوردستان و خزمەتکردنی عومرەکاران بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە ڕێنمایی و مەرجەکانی ئەو کۆمپانیانەی ڕێکخستەوە تاوەکوو لە زووترین کاتدا گەشتەکانی عومرە دەست پێبکەنەوە.

هەروەها بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕە لە ڕاگەیندراوێکدا داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، ئەوانەی بە فەرمی مۆڵەتی کارکردنیان هەیە، لە ڕۆژی سێشەممەوە بەرواری 15ـی تەممووزی 2025، سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە بکەن، بەمەبەستی ئەنجامدانی گرێبەست و دوای ئەنجامدانی گرێبەست کۆمپانیاکان دەتوانن لە ڕۆژی 16ـی تەممووزی 2025، دەست بە گەشتی عومرە بکەنەوە بە ڕێگای وشکانی، هەروەها لە ڕۆژی هەینی 18ـی تەممووزی 2025، دەتوانن بە ڕێگای ئاسمانی گەشتەکانیان دەست پێبکەنەوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment