بۆچی ئەستێرەکەی ریاڵ مەدریدی خەڵاتی گۆڵکاری مۆندیالی پێبەخشرا؟

گۆنزالۆ گارسیا چۆن گرەوەکەی لە رکابەرەکانی بردەوە

گۆنزالۆ گارسیا هێرشبەری لاوی یانەی ریاڵ مەدرید بە گۆڵکاری مۆندیالی یانەکان بۆ ساڵی 2025 دیارییکرا.

گۆنزالۆ لەم پاڵەوانێتییە توانی 4 گۆڵ تۆمار بکات، لە هەمان کاتدا ئانخێل دی ماریا (بێنفیکا)، سێرهیۆ گێراسی (دۆرتمۆند) و لیۆناردۆ(هیلال) خاوەنی هەمان ژمارەی گۆڵەکانی گۆنزالۆ بوون.

بەپێی ماڵپەری فەرمی ریاڵ مەدرید، گۆنزالۆ گارسیا جگە لە ژمارەی گۆڵەکانی خاوەنی ئەسیست بوو لە مۆندیالی یانەکان و هەر ئەمەش وایکرد بەسەر رکابەرەکانی سەرکەوتوو بێت و ببێتە خاوەنی خەڵاتەکە.

گۆنزالۆ کە قوتابی قوتابخانەی ریاڵ مەدریدە لەم پاڵەوانێتییە درەوشایەوە و لە قۆناغی کۆمەڵەکان بەرامبەر یانەکانی هیلال و سالزبۆرگ توانی گۆڵ بکات و لە یارییەکەی بەرامبەر پاچوکاش توانی ئەسیست بۆ ئاردا گولەر بکات.

لە قۆناغی دواتریشدا (قۆناغی 16)، گۆنزالۆ گۆڵی سەرکەوتنی بەرامبەر یوڤێنتۆس تۆمار کرد، دواتر لە چارەکی کۆتایی گۆڵی لە بۆرووسیا دۆرتمۆند تۆمار کرد.

 

 

Fly Erbil Advertisment