ئێران.. ئاگر لە کۆمەڵگەیەکی بازرگانی لە مەشهەد کەوتەوە

ئاژانسی هەواڵی 'ئیرنا' بڵاوی کردەوە، ئاگرێکی گەورە لە کۆمەڵگەی بازرگانیی قائم، لە مەیدانی 17ی شەهریوەری شاری مەشهەد کەوتووەتەوە.
نیوەشەوی ڕابردوو، دووشەممە، 14ـی تەممووزی 2025، ئاگرێکی گەورە لە نهۆمی خوارەوەی کۆمەڵگەی بازرگانیی قائیم، لە مەیدانی 17ی شەهریوەری شاری مەشهەد کەوتەوە و خێرا بۆ نهۆمەکانی دیکە تەشەنەی کردووە و تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
حەمید ڕەزا کافی نیا، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی مەشهەد بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ڕاگەیاند "ئاگرەکە لە نهۆمی خوارەوەی کۆمەڵگەکە، کە تایبەت بووە بە پێداویستییەکانی جوانکاری و تەندروستی، کەوتووەتەوە و بەخێرایی گەیشتووەتە نهۆمەکانی دیکە."
کافی نیا، ئاماژەی بەوەش کردووە، 150 ئەندامی تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە و زیاتر لە 30 ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن، کە خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.