دوای لێدوانێکی ترەمپ، نرخی نەوت دابەزی

بەهۆی لێدوانێکی دۆناڵد ترەمپ، لەسەر کۆتایی هاتنی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا، نرخی نەوت 0.40% دابەزی،
سێشەممە، 15ـی تەممووزی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، مۆڵەتی 50 ڕۆژی بە ڕووسیا دا، تاوەکو کۆتایی بە جەنگ و هێرشەکانی بۆسەر ئۆکراینا بهێنێت و ئاشتی و هیوا بۆ ناوچەکە بگەڕێننەوە، هاوکات لەدوای گوتەکانی ترەمپ نرخی نەوت دابەزی، ئێستا یەک بەرمیل نەوت بە 66 دۆلار و 56 سەنتە.
ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی دووشەمە، 14ـی تەممووزی 2025، ترەمپ گوتی: دەبێت جەنگ لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا بووەستنێنرێت و پوتن ئاشتی بۆ ناوچەکە بگەڕێنێتەوە، ئەگەر نا ئۆکراینا پڕ چەک دەکەین بۆ ئەوەی پارێزگاریی لەخۆیان بکەن.
هاوکات تڕەمپ گوتیشی هیوادارین ڕووسیا خۆیان لە سزاکانمان بپارێزن، هەموو جەنگێک ماڵ وێرانی بۆ وڵاتێک دەهێنێت و کەس سوودمەند نابێت، ناشمانەوێت سزا نێودەوڵەتییەکانمان بەسەر ڕووسیادا بچەسپێنین.