پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی بەش لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد

گوتەبێژی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، هەر قوتابییەک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئارەزووی دابەزین یان گواستنەوەی هەبێت، دەتوانێت لەمڕۆوە بەشێوەی ئەلیکترۆنی فۆڕم پڕبکاتەوە.

ڕۆژی سێشەممە، 15ـی تەممووزی 2025، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە ماڵپەری کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو قوتابیانەی لە قۆناغی دووی زانکۆدان و هەست دەکەن ئەو بەشەی تێیدا دەخوێنن قورسە، دەتوانن دابەزین بکەن بۆ بەشەکەیان یاخود لە شارێکەوە دەیانەوێت بگوازرێتەوە شارێکی دیکە، بەپێی ڕێنمایەکانی وەزارەت دەتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە.

عەباس ئەکرەم، گوتیشی: ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە مانگ و نیوێک بەردەوام دەبێت، واتە لەئەمرۆوە تاوەکو 31-8-2025 بەردەوام دەبێت. هەروەها سیستەمی ئەلیکترۆنی ئەرکی قوتابیان ئاسانتر دەکات و پێویست ناکات بۆ داواکارییەکانیان سەردانی وەزارەت بکەن.

گوتەبێژی خوێندنی باڵا باسی لەوەش کرد، هەر پرسیارێک لەلای قوتابی دروست بووبێت، دەتوانێت لە فۆڕمە ئەلیکترۆنییەکە بینووسێت و ئێمە چاودێری تەواوی پرسیار و داواکارییەکانیان دەکەین، هاوکات ئەگەر قوتابی (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چوونە نێو سیستەمى گواستنەوە و دابەزین، ئەوا ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەبات بۆ تۆمارى زانکۆکەى لەوێ پرۆسەکەی بۆ دەکەن.

بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین کلیک لێرە بکە

بۆ بینى گشتاندنى وەزارەت تایبەت بە ڕێنمایی گواستنەوەو دابەزین کلیک لێرە بکە

 
 
 
Fly Erbil Advertisment