ئەمەریکا.. کۆمپانیاکانی ئایسکرێم واز لە بەکارهێنانی ڕەنگی دەستکرد دەهێنن
کۆمپانیاکانی ئایسکرێم لە ئەمەریکا واز لە بەکارهێنانی ڕەنگی دەستکرد دەهێنن. ترەمپیش دەڵێت: ساڵانە هەر تاکێکی ئەمەریکی 8.6 کیلۆگرام ئایسکرێم دەخوات.
ئەو کۆمپانیایەنەی ئەمەریکا کە لە بواری بەرهەمهێنانی شیرەمەنیدا کار دەکەن و 90% شیر بۆ دروستکردنی ئایسکرێم دەستەبەر دەکەن، ڕایانگەیاندووە: وازمان لە شەش جۆری ڕەنگی دەستکرد هێناوە کە پێشووتر لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە ڕێگەپێدانی هەبووە، ئێستا ئێمە لە دروستکردنی ئایسکرێمدا بەکاری ناهێنین.
هەروەها دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە لێدوانێکدا سەبارەت بەو کۆمپانیایەنە گوتی: "ساڵانە هەر تاکێکی ئەمەریکی 8.6 کیلۆگرام ئایسکرێم دەخوات، ناکرێت زەرەر بە تەندروستیان بگەیەنین؛ بۆیە لە کۆتایی ساڵی 2025، ڕێگەپێدانی بەکارهێنانی ڕەنگ هەڵدەوەشێنمەوە و دەبێت بەکارهێنانی ڕەنگ بوەستێنرێت لە ساردەمەنییەکاندا."
هەر لەگەڵ دەستبەکاربوونی ڕۆبەرت کێنێدی جونیۆر، وەکوو وەزیری تەندروستیی ئەمەریکا؛ هەر شتێکی گوتبێت، جێبەجێکی کردووە، ئێستا دەڵێت: "نابێت ڕەنگ لە ئایسکرێمدا بەکار بهێنرێت، لە کۆتایی ساڵ ئەو ڕێگەپێدانەی بە کۆمپانیاکان دراوە هەڵدەوەشێنینەوە، و تاوەکوو ساڵی 2028 هیچ ڕەنگێکی دەستکرد نامێنێت. بە خۆشحاڵییەوە کۆمپانیاکان پێشوازی لە بڕیارەکەمان دەکەن ، ئێستا بە نزیکەی 45% کۆمپانیاکەن دەستبەرداری بەکارهێنانی ڕەنگی دەستکرد لە ئایسکرێمدا بوون و پێشبینی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆمپانیاکان دەکەین کە بەزووترین کات بەدەم داواکارییەکەمانەوە بێن."
توێژینەوەکان دەریانخستووە بەکارهێنانی ڕەنگ لە ئایسکرێمدا جگە لە زیانگەیاندن بە جەستەی مرۆڤ، گۆڕانکاری لە ڕەفتار و مامەڵەی منداڵیش دەکات.