مۆرینیۆ بۆمبه‌كه‌ی ته‌قانده‌وه
خۆزێ مۆرینیۆ: به‌یل باش ده‌زانێت من چه‌ند پێی سه‌رسامم

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی گاریس به‌یڵ له جێهێشتنی ریال مه‌درید و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تۆتێنهام، خۆزێ مۆرینیۆ به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه ئینگلیزیه‌كه دووپاتیده‌كاته‌وه ئه‌و كاته‌ی راهێنه‌ری ریال مه‌درید بووه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی به‌یڵی داوه و سه‌رسامه به یاریكردنی ئه‌م یاریزانه.
له‌مباره‌یه‌وه خۆزێ مۆرینیۆ له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سكای سپۆرتس بڵاوبووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: گاریس به‌یڵ یاریزانی ریال مه‌دریده و پێویست رێز له‌وه بگرین، من قسه له‌سه‌ر هیچ یاریزانێكی ده‌ره‌وه‌ی تیپه‌كه‌م ناكه‌م، نه‌خێر رێگه به‌خۆم ناده‌م قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، كاری منیش نییه وه‌كو راهێنه‌ر په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی یاریزانان بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی یاریزانێك قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌م.
مۆرینیۆ ده‌شڵێـت: پێشتر له ریال مه‌درید هه‌وڵمدا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ به‌یڵ واژۆ بكه‌م، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی من له‌و یانه‌یه رۆیشتم ئینجا پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه گواستیه‌وه ریزه‌كانی و گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ واژۆ كرد، به‌ڵام من له مێژه به‌و یاریزانه سه‌رسامم، ئه‌وه شتێێكی نهێنی نیییه كه من سه‌رسامم به یاریكردنی به‌یڵ، پێموایه به‌یڵ خۆشی ئه‌مه ده‌زانێت كه لای من جێگه‌ی بایه‌خه.