کوردستان24، ماستەر پلانی نوێی بێخاڵ ئاشکرا دەکات

لە هاوینەهەواری بێخاڵ، بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی كاسبكارانی بێخاڵیش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه.
دەربارەی ئەم ماستەر پلانە، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە، لە هەوڵداین لەگەڵ کاسبکاران بگەینە میکانیزمێکی گونجاو بۆ ئەوەی زەرەرمەند نەبن و دڵنیاین لەوەی هاووڵاتییانی ناوچەکە سوودمەند دەبن لە ماستەر پلانی ئەم پرۆژەیە.
سه‌عید حوسێن، خاوه‌نی رێستورانتە لە هاوینەهەواری بێخاڵ بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: زۆر لەمێژە لێرە کاردەکەین، داوا دەکەین حکوومەتی هەرێم ،بەگوێرەی میکانزیمێکی گونجاو ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ بکات.
بێخاڵ به‌رده‌وام گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانی ڕوویتده‌كه‌ن، بۆ گۆڕانكاری له دیزاینی نوێ پێشتر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كاسبكارانی ئێره كراوه و بڕیاره دواین دانیشتنیش بۆ لێكتێگه‌یشتن و دیاریكردنی میكانیزمی رازیكردنی كاسبكارانی بێخاڵ بكرێت
ئه‌م ماسته‌رپلانه فراوانه و سنوری سێ شارۆچکەی ئیداره‌ی سۆران ده‌گرێته‌وه، بۆ بێخاڵیش له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیزاینیكی سه‌رنجڕاكێش ئاماده‌كراوه، به‌ته‌واوبوونی چاوه‌ڕێده‌كرێت ببێته جێگه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیارانی جیهان.