"گاریس به‌یل پشكنینه‌كانی تۆتێنهامی تێپه‌ڕاند"
له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به‌فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌ندرێت

گاریس به‌یل شه‌وی رابردوو گه‌یشتۆته له‌نده‌ن و پشكنینه پزیشكییه‌كانی یانه‌ی تۆتێنهامی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاندووه.
پێگه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه گاریس به‌یل به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رزه به 20 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به تۆتێنهام كردووه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: دانیێل لیڤی سه‌رۆكی یانه‌ی تۆتێنهام له‌سه‌ر خواستی خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری یانه‌كه بڕیاری داوه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ته‌واوی رێكاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه بۆ تۆتێنهام تێپه‌ڕێنن و به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی رابگه‌یه‌نن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی گاریس به‌یل له‌گه‌ڵ تۆتینهام 650 هه‌زار پاوه‌ند ده‌بێـت، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ریال مه‌درید ده‌بێت 50%ـی مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی گاریس به‌یل بدات.
گاریس به‌یل له هاوینی 2013 له یانه‌ی تۆتێنهام به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه251 یاری كردووه، 105 گۆڵ و 68 ئاسیستی هه‌یه و مووچەی ساڵانەی له یانه‌ی ریال مه‌درید 15 ملیۆن یۆرۆ بوو، به‌مه‌ش دوای 7 ساڵ جارێكی دیكه به‌یل بۆ یانه‌ی تۆتێنهامی پێشووی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
