بە فەرمی یانەی دهۆك نازناوی جامی عێراقی بردەوە
بۆ یەكەمجار لە مێژوودا یانەیەكی كوردی بووە پاڵەوانی جامی عێراق
بۆ یەكەمجار لە یاریگەی شەعب لە بەغدا دوو یانەی كوردستانی رووبەڕووی یەكتر بوونەوە و دهۆك بە لێدانی یەكلاكەرەوە یارییەكەی بردەوە و بووە پاڵەوانی جامی عێراق.
لە یاریی كۆتایی جامی تۆپی پێی عێراق، لە یاریگەی شەعب بە ئامادەبوونی 40 هەزار هاندەر دهۆك و زاخۆ رووبەڕووی یەكتربوونەوە، دوای تێپەڕبوونی 90 خولەك و زیاد كردنی دوو نیوەی زیاد كراو، یارییەكە چووە لێدانی یەكلاكەرەوەكان و دهۆك بۆ یەكەمجار نازناوەكەی بردەوە.
دهۆك وەرزێكی مێژوویی تێپەڕ كرد و ئەم وەرزە دوو نازناوی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بردەوە، جامی كەنداوی عەرەبی بەدەستهێنا و لە نێوجەرگەی بەغداش جامی عێراقی بۆ یەكەمجار بەدەستهێنا.