ڕاهێنەرێکی کورد بەرزترین پلەی پشتێنەی لەسەر ئاستی عێراق بەدەست هێنا

شارەزایەکی تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکان، بەرزترین پلەی پشتێنەی لەسەر ئاستی عێراق بەدەست هێنا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 21ـی تەممووزی 2025، هێمن مەهدی قادر، ڕاهێنەر و  شارەزا لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکان، تایبەت بەماڵپەری کوردستان24ـی ڕاگەیاند، من یەکەم کەسم لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان کە پلەم بەرز بکرێتەوە لەلایەن ناوەندیی تایکواندۆی جیهانی ( KUKKIWON ) لەپشتێنەی ڕەشی دان 6 بۆ پشتێنەی ڕەشی دان7، ئەوەش دەستکەوتێکی مەزن و مێژوویە بۆ کوردستان و عێراق. 

دەشڵێت: لەلایەن سەرۆکی ناوەندیی تایکواندۆی جیهانی لی دۆنگ سوپ، پشتێنەیەکی پێبەخشرا کە واژووی خۆی لەسەر کردووە، ئەم پشتێنە تەنیا دەبەخشرێتە کەسایەتیە دیارەکان. 

هێمن مەهدی، باسی لەوەش کرد، ئەم پلەیە بۆ خزمەتی وەرزشی تایکواندۆی کوردستان و عێراق بەکاریدێنم، هیوادارم بتوانم لەئاست ئەم پلەیەدابم و بتوانم خزمەت بکەم. سوپاس بۆ هەموو تایکواندۆ کاران لە کوردستان و عێراق."

ئەو ڕاهێنەرە ئاماژەی بەوەش دا، لە ساڵی 2017 يەکەمی جیهان و 2019 یەکەمی جیهان و 2019 یەکەمی ئاسیا، 2020 یەکەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، 2023 دووەمی جیهان، 2024 یەکەمی جیهان   دووبارە 2024 یەکەمی جیهانم بەدەست هێناوە.

ڕاشیگەیاند، "لە ساڵی 2015 بڕوانامەی ماستەر لە ئەکادیمیای تایکواندۆی جیهانیم وڵاتی کۆریا بەدەست هێناوە، ساڵی 2019 بڕوانامەی ناوبژیوانی نێودەوڵەتیم لە وڵاتی تونس بەدەست هێناوە، ساڵی 2021 دەست نیشان کرام وەک شارەزا لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکانی پشتێنی ڕەشی تایکواندۆ لە ناوەندیی تایکواندۆی جیهانی، ساڵی 2022 بڕوانامەی دادوەری نێودەوڵەیتیم لە ئەکادیمیای تایکواندۆی وڵاتی کۆریا بەدەست هێناوە، ساڵی 2023 بڕوانامەی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئەمەریکا بەدەست هێناوە، ساڵی 2024 بڕوانامەی ماستەری ئاستی دووەم وە بڕوانامەی دادوەری ئاستی دووەم و وەک باشترین 10 دادوەرەکانی جیهان هەڵبژێردراوە، ساڵی 2024 بڕوانامەی ئەندامیەتی یەکێتیی تایکواندۆی نەریتی جیهانی ڕێزلێنانی کەسایەتیی جیهانی لە وڵاتی کۆریام بەدەست هێناوە، هەروەها ساڵی 2024 خەڵاتی ڕێزلێنان وە کەسایەتی جیهانی لە وڵاتی بەڕیتانیا بەدەست هێناوە."

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment