یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی زێدان له باره‌ی ئه‌م وه‌رزه
گه‌ریس به‌یل ده‌گه‌ڕێته‌وه ریال مه‌درید؟
.jpg)
له باره‌ی یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی له لالیگا به‌رامبه‌ر ریال سوسیداد، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید به‌شداریی پرێس كۆنفرانسێكی كرد و یارییه‌كه‌ی زۆر به قورس وه‌سف كرد، گوتیشی: هیوادارم به‌یل له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات.
زینه‌دین زێدان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ ده‌ستپێكی لالیگا به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌چووه، ده‌شڵێت: ئێمه به پرۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر سوسیداد، ده‌شزانین یارییه‌كه بۆ ئێمه زۆر قورس ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه به‌ختمان هه‌یه كه ئه‌و هه‌موو دۆخه ناخۆشه‌مان تێپه‌ڕ كردووه و خه‌ریكه ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌رڕێڕه‌وی سرووشتی خۆمان.
زیزۆ ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی وه‌رزی رابردوو یاری بكه‌ین بێگومان ده‌توانین نازناوی دیكه به‌ده‌ستبێنین، له هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌تمان له‌پێشه تا 4ـی مانگی داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری زیاتر له پێكهاته‌كه‌ی تیپه‌كه‌مان بكه‌ین و جارێ ناشزانم تا ئه‌وكاته چی رووده‌دات.
له باره‌ی هازارد، راهێنه‌ری ریال مه‌درید ره‌تی كرده‌وه كه باسی كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بكات و گوتی: هه‌ر یاریزانێك تا 100% بۆ یاریكردن ئاماده نه‌بێت پشتی پێ نابه‌ستین.
زیزۆ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه مارتن ئۆدیگارد به ته‌واوه‌تی بۆ یاریكردن ئاماده‌یه و گوتیشی: ئه‌وه‌ی بۆ من گرینگه ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان.
له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا زۆرترین پرسیاریان له باره‌ی به‌یل ئاراسته‌ی زێدان كرد، به‌ڵام راهێنه‌ره فه‌ره‌نساییه‌كه ڕه‌تی كرده‌وه قسه‌ی زۆر له باره‌ی ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه بكات ته‌نیا گوتی: به‌یل یاریزانێكی باش بوو، هیوادارم له وێستگه‌ی داهاتووی سه‌ركه‌وتوو بێت.
له باره‌ی هۆكاری ده‌ستبه‌رداربوون له ڕیگلیۆن، راهێنه‌ری ریال مه‌درید گوتی: پیرۆزبایی له‌و ئاسته به‌رزه‌ی ریگلیۆن ده‌كه‌م كه وه‌رزی رابردوو پێشكه‌شی كرد، به‌ڵام ناتوانم له یه‌ك شوێن 3 یاریزانم له تیپه‌كه‌م هه‌بێت، چونكه ئه‌وه گرفت بۆ من دروست ده‌كات، هیوادارم له تۆتێنهام به‌رزترین ئاست پێشكه‌ش بكات.
له گه‌ڕی دووه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و ده‌بێته میوانی یانه‌ی سوسیداد، یانه شایانه‌كه به‌شداریی یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی نه‌كرد و به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی لالیگا یارییه‌كه دواخرا.