چەكدارانی سەر بە توركیا لە عەفرین منداڵێكی كوردیان شەھید كرد و دوو ھاووڵاتیشیان رفاند
ته‌مه‌نی منداڵه‌كه ته‌نیا 3 ساڵ بوو
K24 – ھەولێر:
گرووپه چه‌كداره‌كانی سەر بە توركیا له شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، منداڵێكی كوردیان كوشت و دوو هاووڵاتیشیان رفاند.
چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ له عه‌فرین بڵاویان كردووەته‌وه، له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنی گروپێكی چه‌كدار له ناو شاره‌كه‌دا، منداڵێكی سێ ساڵان به‌ناوی یوسف عوسمان كوژرا.
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان ئاماژهیكردووە، گروپی ئه‌حرار شام ئه‌لشه‌رقیه ئافره‌تێكیان له گوندی قاسم له ناوچه‌ی راجوی سه‌ر به‌عه‌فرین به‌ره‌و جێگایه‌كی نادیار رفاندووه. هه‌روه‌ها گروپی سوڵتان موراد له جێندرێس هاووڵاتیه‌كی كوردیان رفاندووە.