بۆ به‌شداریكردن‌ له‌ مه‌راسیمی راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی كوردی جێمس جێفری سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات

"ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی و پارتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردی له‌ سووریا رێككه‌وتن"

K24 – ھەولێر:

به‌م زووانه‌ جێمس جێفری، نێرده‌ی ئه‌مەریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی دژی داعش سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌كه‌سه ‌و پارتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردی له‌ سووریا كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌شئه‌ت زازا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سووریا به‌ كوردستان 24 راگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی له‌ سووریا و پارتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردی له‌ سووریا گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنێك لە نێوان خۆیاندا.

گووتیشی: بڕیاره‌ جێمس جێفری نێرده‌ی ئه‌مەریكا  له‌ هاوپه‌یمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ كاروباری سووریا بگاته‌ رۆژئاوای كوردستان بە مەبەستی به‌شداریكردن لە مه‌راسیمی راگه‌یاندنی ئەو رێككه‌وتنە.