کوردستان24 ناوی فەرمانبەرانی سوودمەندبووی زەوی لە سنووری قوشتەپە بڵاودەکاتەوە

لە سنووری شارۆچکەی قوشتەپەی هەولێر تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە کرا کە سوودمەندبوونە لە وەرگرتنی زەوی و ژمارەیان 2025 کەسە.

لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی تەممووزی 2025، ڕێورەسمی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران و هێزەئەمنییەکانی لە شارۆچکەی قوشتەپەی سەربە پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.

ئەو کەسانەی سوودمەندبوون لە وەرگرتنی زەوی ژمارەیان 2036 فەرمانبەرە، لەلای خۆیەوە مەریوان حاکم، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر لەکاتی بەڕێوەچوونی تیروپشکەکە ڕایگەیاند: ئەو کەسانەی سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی فەرمانبەر و هێزەئەمنییەکانن، کە ئەمە قۆناغی سێیەمە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان.

لە 27ـی ئاداری 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی.

بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024، لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە.

لەم لینکەدا ناوەکەت بدۆزەرەوە.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment