زانکۆی سەڵاحەددین 425 کورسی خۆڕایی بەکالۆریۆس بۆ قوتابیانی نێودەوڵەتی تەرخان دەکات

زانکۆی سەڵاحەددین
زانکۆی سەڵاحەددین

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین رایدەگەیەنێت، زانکۆکەیان 425 کورسی خۆڕایی خوێندنی بەکالۆریۆس بۆ قوتابیانی نێودەوڵەتی تەرخان دەکات.

شەممە 26ـی تەممووزی 2025، سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین ڕایگەیاند: بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوونی قوتابییانی نێودەوڵەتی  و بەرەپێشچوونی زانکۆ، زانکۆی سەڵاحەددین 425 کورسی خوێندنی بەخۆڕایی بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026،  بۆ قوتابیانی نێودەوڵەتی دابین کردووە.

ئاماژە بەوەش دەکات، زانکۆی سەڵاحەددین وەک دێرینترین و گەورەترین زانکۆی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان و مامۆستایان، هەر بۆیە دووقوتابی داواکارییان بۆ ئەم سکۆلەرشیپە پێشکەشکردووە.

زانکۆی سەڵاحەددین لە 16 کۆلێژ و 95 بەشی ئەکادیمی پێکدێت، ژمارەی قوتابییانی بەرایی 25 هەزار قوتابییە، ژمارەی قوتابییانی خوێندنی باڵا بە دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا دوو هەزار قوتابییە.