سانا: هه‌سه‌ده ده‌یان گه‌نجی ره‌ققه‌یان رفاندووه
ده‌یان هاووڵاتی دانیشتووی شاره‌كه‌یان رفاندووه

K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵیی ره‌سمی سووریا (سانا)، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)ی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه له شاری ره‌ققه‌ی باكووری سووریا ده‌یان هاووڵاتی دانیشتووی شاره‌كه‌یان رفاندووه.
سانا بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به پشتیوانی "داگیركاری ئه‌مه‌ریكا" هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ڵكوتانه سه‌ر و رفاندنی ده‌یان مه‌ده‌نیان له ده‌وروبه‌ری ره‌ققه ئه‌نجامداوه.
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه كردووه، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری هه‌سه‌ده گه‌مارۆی شاره‌دێی "مه‌نسووره" و ژماره‌یه‌ك گوندی ده‌وروبه‌ری خۆرئاوای ره‌ققه‌یان داوه و چوونه‌ته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كانیان راپێچی سه‌ربازگه‌كان بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا، تا ئێستا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاژانسی ره‌سمی سووریای نه‌داوه‌ته‌وه.