ئیدلب.. دایكێكی كورد شه‌ش كوڕ و زاوایه‌كی له شه‌ڕی سووریا له‌ده‌ستداوه و 16 نه‌وه‌ی گرتووه‌ته خۆ
دایكه‌كه 16 نه‌وه‌ی بێ سه‌رپه‌رشتی گرتووه‌ته خۆی
K24 - ھەولێر:
دایكێكی كورد له ئیدلب شه‌ش كوڕی له هێرشه‌كانی سووریا و بۆردومانه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر شاره‌كه له‌ده‌ستداوه، ئه‌و ئێستا شازده نه‌وه‌ی شه‌ش كوڕه‌كه‌ی و كچه‌كه‌ی گرتووه‌ته خۆی.
ئه‌و به‌ناوی ئوم عه‌بده و ساریه بانگ ده‌كرێت، داپیره‌ی شازده منداڵی بێ سه‌رپه‌رشته، ژنێكی كورده و دانیشتووی ئیدلبه. شه‌ش كوڕ و زاوایه‌كی له شه‌ڕی ناوخۆیی سووریادا كوژراون، ته‌نیا وێنه‌كانیان به قه‌د دیواری ماڵه‌كه‌ی ئه‌و دایكه جگه‌رسووتاوه ماون، چوار له كوڕه‌كانی له شۆڕشی دژی رژێمی سووریا و دوانیشیان له بۆردومانه‌كانی سه‌ر ئیدلب له‌ده‌ستداوه.
دایكی شه‌ش كوڕه كوژراوه‌كه بۆ یەكێك لە نەوەكانی ئاماژەی بۆ وێنەكان كرد و گوتی: ئه‌مه وائیله، ئه‌وه فادی ئه‌وه نادر ئه‌وه مه‌حموده و ئه‌وه‌شیان زه‌كه‌ریایه ئه‌وه عهبدولباسته ئه‌وه عهبدولڕهحمانە، ته‌رمی ئه‌و دووانه‌یان پێكه‌وه بۆ هێنامه‌وه كاتێ گه‌ڕامه‌وه ئیدلب...ئه‌وه بابی تۆیه ..ئه‌وه‌ش خاڵته.
هه‌زاران منداڵ له ئیدلب بێ دایك و باوك بوون، ئه‌و شوێنه‌ی كۆتا خاڵی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌یه، سێ ملیۆن كه‌س له‌و شاره گرفتاری ئه‌و شه‌ڕه خوێناوییه‌ی سووریا بوون، هه‌ندێكیان بوونه چیرۆكی تاڵ بۆ ئه‌وانی دوای خۆیان و ئه‌وانی دیكه‌ش فریاكه‌وتن شاره‌كه جێبهێڵن.