"گاریس به‌یل زوڵمی لێكرا و ناگه‌ڕێته‌وه ریال مه‌درید"
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی به‌یل هێرش ده‌كاته سه‌ر ریال مه‌درید

جۆناتان بێرنات به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی گاریس به‌یڵ رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر هه‌یه گاریس به‌یڵ بۆ زیاتر له وه‌رزێك له تۆتێنهام بمێنێته‌وه، له كاتێكدا گرێبه‌سته‌كه‌ی له ریال مه‌دریده‌وه بۆ تۆتێنهام به خواستن بۆ ماوه‌ی وه‌رزێكه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات گاریس به‌یڵ له ریال مه‌درید رێزی لێنه‌گیراوه و زوڵمێكی گه‌وره‌ی لێكراوه و ئه‌سته‌مه جارێكی دیكه له ریال مه‌درید یاریی بكات.
گاریس به‌یل هه‌فته‌ی رابردوو گه‌ڕایه‌وه و تۆتینهام و مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 650 هه‌زار پاوه‌ند ده‌بێـت، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ریال مه‌درید ده‌بێت 50%ـی مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی گاریس به‌یل بدات.
گاریس به‌یل له هاوینی 2013 له یانه‌ی تۆتێنهام به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه251 یاری كردووه، 105 گۆڵ و 68 ئاسیستی هه‌یه و مووچەی ساڵانەی له یانه‌ی ریال مه‌درید 15 ملیۆن یۆرۆ بوو، به‌مه‌ش دوای 7 ساڵ جارێكی دیكه به‌یل بۆ یانه‌ی تۆتێنهامی پێشووی ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌فتانه 650 هه‌زار پاوه‌ند وه‌رده‌گرێت، نیوه‌ی ئه‌و مووچه‌یه هه‌فتانه ریال مه‌درید ده‌یدات.