وەزارەتی ئەوقاف: پرۆسەی جێبەجێکردنی بانگدانی ئەلیکترۆنی بەردەوامە

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژە بەوە دەکات، ڕۆژانە پێنج جار لە یەک کاتدا لە زۆربەی مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بانگدان بە ئەلیکترۆنی دەدرێت.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئەمڕۆ هەینی 1ـی ئەیلولی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: پرۆسەی بانگدانی ئەلیکترۆنی بەردەوامە و لە پارێزگای هەولێر و دهۆک بەتەواوی جێبەجێکراوە، لە پارێزگای سلێمانیش تەواوبووە لە ئایندەیەکی نزیک لەوێ جێبەجێ دەکرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی گوتیشی: لە ئیدارەی سەربەخۆییەکانیش جێبەجێ کراوە، لە هەر پارێزگایەک و ئیدارە سەربەخۆیەک ژمارەیەک بانگبێژ دوای وەرگرتنی ڕاهێنان بەشێوەیەکی ئەلکترۆنی بانگدەدەن.

نەبەز ئیسماعیل، ئاماژە بەوە دەکات، لە مزگەوتی سەواف بۆ هەر پێنج نوێژەکان، بانگبێژێک بانگ دەدات و ڕاستەوخۆ لە هەولێرەوە تاوەکوو حاجی ئۆمەران و بە سەرجەم شارۆچکە و شارەدێی و گوندەکانەوە یەک بانگە بەشێوەیەکی زیندوو.

باس لەوەش دەکات، لە هەولێر 40 بانگبێژ هەن، هەر یەکێک لەوانە 20 ڕۆژ جارێک بانگ دەدات، کە شارەزایی چەندین مەقامی تایبەتن بە بانگبێژی.

بانگدانی ناوەندی لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان فەتوای پەسندبوونی بۆ دەراوە.

لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار و 150 مزگەوت هەن، وتاری هەینی لە سێ هەزار مزگەوت زیاتر بەڕێوەدەچێت.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment