سەرۆك و دەستەی نوێی كارگێری یانەی هەولێر جێگیر كران

سەفین یاسین بووە سەرۆكی یانەی هەولێر

كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر
كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر  ناسنامەی سەرۆكی داهاتووی یانەی هەولێری ئاشكرا كرد و ئەندامێكی دیكەیان بۆ دەستەی كارگێری یانەی هەولێر زیاد كرد و رایگەیاند بە پاڵپشتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەولێر دەگەڕێنینەوە لوتكە.
ئەمڕۆ شەممە، 2 ئابی 2025، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند پارێزەر سەفین یاسین دەبێتە سەرۆكی یانەی هەولێر و لەگەڵ ئەو ستافە كار دەكەن بۆ ئەوەی ئەنجامەكانی یانەی هەولێر باشتر بكەن.
ئومێد خۆشناو گوتیشی: هەر كەسێك گرفتێك بۆ یانەی هەولێر دروست بكات لەڕووی یاسایی و ئیدارییەوە رووبەڕووی دەبینەوە، دەبێت لە داهاتوو بە یەكدەستی و یەكگرتوویی یانەكە بەرەو باشتر ببەین و كەسێكیش وەكو وتەبێژێك دادەنێین تەنیا ئەو بۆی هەیە قسە بكات.
ئومێد خۆشناو دەشڵێت: لە ئەمڕۆوە دەرگای یانەی هەولێر دەكرێتەوە و دەستەیەكی هونەری بۆ ئامادەكردنی تیپ و كڕینی یاریزانان پێك دێت و لێژنەیەكیش بۆ ئەو قەرزانەی یانەی هەولێر دروست دەكرێت.
لە لایەكی دیكەیشەوە، سەفین یاسین سەرۆكی نوێی یانەی هەولێر رایگەیاند دڵخۆشە بە وەرگرتنی ئەو ئەركە، گوتیشی: ئەگەر پشتگیرمان بكەن دەتوانین بەیەكەوە لەگەڵ ئەم ستافە یانەكە بەرەو باشتر ببەین.
بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، ئەمڕۆ یەكەمین كۆبوونەوەی دەستەی كارگێری نوێی یانەی هەولێر دەكرێت و هیشام بەكر بۆ دەستەكە زیاد كرا كە یەكێك بوو لە بەربژێرەكان و دەنگی پێویستی بەدەستنەهێنا بۆ ئەوەی لە قۆناغی یەكەم وەكو ئەندام دەستەی كارگێری یانەی هەولێر هەڵبژێردرێت.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment