سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە ناوی قۆناغی دووەمی فەرمانبەرانی بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاو كردەوە
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە ناوی قۆناعی دووەمی ئەو فەرمانبەرانەی بۆ وەرگرتنی پارچەزەوی بڵاوكردەوە كە خاڵی خزمەتیان لەسەرووی (40) خاڵەوەیە و دەشڵێت، دەتوانن سەردانی بەشی موڵكایەتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بكەن.
شەممە، 2ـی ئابی 2025، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە ، قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران کە بەژمارە (133) دەست پێدەکات بە ژمارە (209) کۆتایی دێت بڵاوکردەوە و ئەو فەرمانبەرانەی خاڵی خزمەتیان (40) خاڵ بەرەو سەرەوەیە دەیانگرێتەوە.
هەروەها سەرۆکاییەتی شارەوانی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەو هاوڵاتییانەی ناویان لە لە لیستەكەدا هەیە ئاگادار دەکاتەوە ، "دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە - بەشی موڵکایەتی بکەن و ئەم پێداویستیانەش لەگەڵ خۆیان بهێنن."
پێداویستییەكان ئەمانەن:
1- کارتی نیشتمانیی فەرمانبەر
2- کارتی نیشتمانیی خێزان
3- کارتی زانیاری
ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممە، 27ی ئاداری 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئاساییی خۆیدا، بڕیاری دا بە تەرخانكردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوون و ئێستا بڕیارەکە لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.