کوڕە کوردەکە بۆ ماوەی 4 مانگ سڕکرا
عەلی رەزا بێرانوەند گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئێران و هەروەها یانەی تراکتۆرسازی ئەم وڵاتە، بەهۆی سکاڵایەکی یانەکەی پشووی، لەلایەن لیژنەی سزادانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران، بۆ ماوەی چوار مانگ سڕکرا و بۆی نیە بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی بکات.
عەلی رەزا وەرزی رابردوو ریزەکانی یانەی پێرسپۆلیسی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی تراکتۆرسازی کرد، بەرپرسانی پێشووی یانەکەی واتە پێرسپۆلیس، بە بیانۆی ئەوەی گۆڵپارێزە کوردەکە بەبێ گەڕانەوە بۆ لای ئەوان، تاک لایەنانە گرێبەستەکەی هەڵوەشاندووەتەوە و بێ ئاگاداری ئەوان، یانەکەیان جێهێشتووە راستەوخۆ سکاڵایان لە دژی ئەو گۆڵپارێزە تۆمار.
سکاڵاکە هەر لە سەرەتای وەرزی رابردوو تۆمار کرا، بەڵام ئەنجامەکای ئەمڕۆ 2ـی ئابی 2025 راگەیێندرا، بەهۆی سکاڵای یانەی پێرسپۆلیس بەرامبەر گۆڵپارێزە کوردەکە، فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران بڵاویکردەوە، گۆڵپارێزەکە بۆ ماوەی چوار مانگ لە بەشداری کردن لە سەرجەم چاڵاکیەکانی تۆپی پێی یانەکان بێ بەش دەکرێت.
لەلایەکی ئەو سزایەی عەلی رەزا بیرانوەند هەڵبژاردەی ئێران ناگرێتەوە، واتە ئەو گۆڵپارێزە هەر کاتێک لەلایەن راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بانگهێشتکرا، دەتوانێت پەیوەندی بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکات.