په‌رله‌مانی ئێران لابردنی چوار سفری سه‌ر دراوی وڵاته‌كه‌ی په‌سند كرد

په‌رله‌مانی ئێران پرۆژه یاسایه‌كی حكوومه‌تی بۆ لابردنی چه‌ند سفرێكی دراوی ئه‌و وڵاته په‌سند كرد؛ پرۆژه‌كه‌ی حكوومه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخی داراییه.
یه‌كشه‌ممه، 3ـی ئابی 2025، شه‌مسه‌ددین حوسێنی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووریی په‌رله‌مانی ئێران ڕایگه‌یاند، په‌رله‌مان پرۆژه یاسایه‌كی حكوومه‌تی بۆ لابردنی چوار سفری سه‌ر دراوی ئه‌و وڵاته په‌سند كرد.
شه‌مسه‌ددین حوسێنی گوتوویه‌تی، پرۆژه‌كه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پێشكه‌ش كرابوو و ئامانج لێی ئاسانكارییه بۆ ئاڵوگۆڕی دراو و جووڵه‌ی دارایی له‌و وڵاته، به‌تایبه‌تی هه‌نگاوێكه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخی دارایی و ئابووری.
هه‌ینی، 1ـی ئابی 2025، فه‌تحوڵڵا ته‌وه‌كوللی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووریی په‌رله‌مانی ئێران گوتبووی، لیژنه‌كه‌یان پرۆژه یاساكه‌ی حكوومه‌تی په‌سند كردووه، به‌ڵام چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی تێدا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاساكانی دیكه یه‌ك بگرێته‌وه.
ئایاری ئه‌م ساڵ، محه‌ممه‌د ڕه‌زا فه‌رزین، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی ئێران ڕایگه‌یاند، لابردنی چوار سفری سه‌ر دراوی نیشتمانی، كاری له‌پێشینه‌یانه بۆ پلانی چاكسازی له سیسته‌می بانكی بۆ ساڵی 2025.
لابردنی سفرەکان لە دراوی ئێران، ڕێکارێکی داراییە دراوی ئێستا بە دراوێکی نوێ دەگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی به‌رز ببێته‌وه، بۆ نموونە بە لابردنی چوار سفر، نزیكه‌ی هەر ملیۆن یەکەیەک لە دراوی کۆن، دەبێتە نزیكه‌ی یەک یەکە لە دراوی نوێ.