باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هۆشداری له باره‌ی پرۆژه یاسای حه‌شدی شه‌عبی ده‌دات

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەكه‌یان له‌گه‌ڵ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێی پرۆژه یاسای پێشنیازكراوی حه‌شدی شه‌عبییان كردووه؛ ده‌شڵێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، په‌سندكردنی پرۆژه یاساكه، هه‌ژموونی ئێران له عێراق زیاتر ده‌كات.
یه‌كشه‌ممه، 3ـی ئابی 2025، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بڵاوی كرده‌وه، ستیڤن فەیگن، هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەكه‌یان له‌گه‌ڵ موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌ته‌وه و تاوتوێی پرۆژه یاسای پێشنیازكراوی حه‌شدی شه‌عبییان كردووه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گوتووشیه‌تی، ماركۆ ڕوبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، په‌سندكردنی پرۆژه یاساكه، هه‌ژموونی ئێران له عێراق زیاتر ده‌كات و گرووپه چه‌كداره تیرۆریستییه‌كان به‌هێزتر ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه له سه‌روه‌ریی عێراق ده‌كات.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی به ئاژانسی (شفق نيوز)ـی گوتووه، پرۆژه یاساكه به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییه‌ی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان به تایبه‌تی له‌ناو ماڵی شیعه‌دا هه‌یه، به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه په‌سند ناكرێت و بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌گیرێت.
سه‌رچاوه سیاسییه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، تا ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كان له باره‌ی پرۆژه یاساكه ناكۆكن و هاوڕا نین، به شێوه‌یه‌ك ڕه‌نگه له داهاتووشدا ناكۆكییه‌كان زیاتر بن و بۆ په‌سندكردنیشی به‌رژه‌وه‌ندیی و ده‌ستكه‌وته‌كان له نێوان لایه‌نه‌كان له‌به‌رچاو بگیرێن.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا فشارێكی زۆر بۆ ڕێگریكردن له په‌سندكردنی پرۆژه یاساكه دروست ده‌كات و به گوێره‌ی دواخستنی په‌سندكردنیشی كه مه‌حموود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند، ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا دژی په‌سندكردنی پرۆژه‌كه‌یه به‌م داڕشته‌یه‌ی ئێستا.
هەفتەی ڕابردوو مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی کرد، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایەی حەشدی شەعبی کە لە پەرلەمانە، بە زیادبوونی هەژموونی ئێران و گرووپە چەکدارەکان لەسەر سەروەریی عێراق وەسف کرد.