نێچیرڤان بارزانی: جێپه‌نجه‌ى دەزگای خێرخوازی بارزانی ديار و به‌رچاوه لە هاوکاریکردنی لێقەوماوان
دووشەممە، 4ـی ئابی 2025، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی یادی 20 ساڵەی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌ران و كارمه‌ندان دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامەکەیدا گوتی: يادى بيست ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى به گه‌رمى و له دڵه‌وه له به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌ران و كارمه‌ندانى پيرۆز ده‌كه‌م، ده‌ستخۆشييان لێ ده‌كه‌م بۆ ئه‌و هه‌موو ئه‌رك و خزمه‌ته مرۆيى و خێرخوازييه‌ى جوامێرانه پێشكه‌شيان كردووه، هيواى به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش دا، كار و خزمه‌تى مرۆيى و خێرخوازى و به‌هاناوه‌چوونى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى له ماوه‌ى بيست ساڵى ته‌مه‌نيدا بۆ لێقه‌وماوان، به‌رجه‌سته‌كردنى گيانێكى به‌رزى مرۆيى، نموونهيهكى باڵاى مرۆڤپهروهرى و يارمهتيدان بووه، كه جێپه‌نجه‌ى ديار و به‌رچاوه و مايه‌ى ڕێز و پێزانينێكى زۆره.