باڵیۆزی بەحرەین لە عێراق: کونسوڵخانە لە هەولێر دەکەینەوە
دووشەممە 4ـی ئابی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە خالد ئەحمەد مەنسور باڵیۆزی شانشینی بەحرەین لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عیراق ئاڵوگۆڕکران.
هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی بەحرەین سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆل و پێگە و حیکمەتی سەرۆک بارزانی لە ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان و ئەو پێگەی بەهێزەی کە هەرێمی کوردستان هەیەتی، هەروەها پاڵپشتی و پشتیوانیی حکوومەتی بەحرەینی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە بۆ برەودانی زیاتری پەیوەندیی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی بەحرەین کارمان لەسەر ئەوە کردووە لە ئاییندەیەکی نزیکدا هێلی ئاسمانی بەحرەین دەست بە گەشتەکانی بکات، بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لە پایتەختی بەحرەینەوە بۆ هەولێر.
هەروەها باڵیۆزی بەحرەین راشیگەیاند، کە لە هەوڵدان لە داهاتوودا کونسوڵخانەی بەحرەین لە هەولێر بکەنەوە.
