گواردیۆلا زهبرێكی كوشندهی بهركهوت
هێڵی پێشهوهی مان سیتی وێران بوو
.jpg)
گابریێل خێسۆس هێرشبەری بەڕازیلی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی 3 هەفتە ناتوانێت یاریی بکات.
ماڵپەری فەرمی یانەی مان سیتی ئینگلیزی بڵاویکردووە، گابریێل خێسوس هێرشبەری بەڕازیلی یانەکەی لە یاریی سەرەتای ئەم وەرزەیان بەرامبەر وۆلڤەرهامتۆن لە ئەژنۆیدا تووشی پێکان بوو و دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، دەرکەوت ئەو یاریزانە بۆ رزگار بوو لە پێکانەکەی پێویستی بە سێ هەفتە پشوودان هەیە و ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی بکات، لە کاتێکدا ئەو یانەیە سێرخیۆ ئەگوێرۆشی بە هۆی پێکان بەردەست نابێت و ئێستا ئەوان تەنها یەک هێرشبەریان بەردەستە.
خێسۆس بێجگە لەدەستدانی یارییەکانی سێ هەفتەی داهاتووی یانەکەی، بە هۆی ئەو پێکانە ناتوانێت بەشداری یارییەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای لاتین بەرامبەر بولیڤیا و پیرۆ بکات.
گابریێل خیسۆسی تهمهن 23 ساڵ، له گواستنهوهی زستانی 2017 له یانهی پاڵمێراسی بهرازیلییهوه به بههای 32 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مانچێستهر سیتی، لهگهڵ یانه ئینگلیزییهكه له كۆی 154 یاری 69 گۆڵ و 30 ئاسیستی كردووه و گرێبهستهكهی له هاوینی 2023 لهگهڵ سیتیزن كۆتایی دێت.
