رۆناڵد كومان: هه‌رگیز داوای رۆیشتنی سوارێزم نه‌كردووه
رۆناڵد كومان: دۆخی بارسێلۆنا زۆر خراپه
.gif)
رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له لالیگا به‌رامبه‌ر ڤیاریال ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دۆخی دارایی یانه‌كه‌یان زۆر خراپه، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر تا ئه‌و دوو هه‌فته‌یه‌ی له‌به‌رده‌ممانه نه‌مانتوانی هیچ هێرشبه‌رێك بگوازینه‌وه، ئه‌وا پشت به ئانسۆ، دێمبلی و گریزمان ده‌به‌ستم.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 26 ئه‌یلوولی 2020، له یه‌كه‌مین پرێس كۆنفرانسی تایبه‌ت به یارییه‌كانی لالیگا، رۆناڵد كومان رایگه‌یاند كه دڵخۆشه له باشترین یانه‌ی جیهان كاری ده‌كات، گوتیشی: هه‌رگیز من به لویس سوارێزم نه‌گوتووه له بارسێلۆنا بڕوات، كاتێك گفتووگۆم له‌گه‌ڵ كرد ته‌نیا پێم گوت كه له زۆربه‌ی یارییه‌كان پشتت پێ نابه‌ستم، به‌ڵام به‌شێك ده‌بیت له پلانه‌كانم.
رۆناڵد كومان له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا، گوتی: ئاساییه ئه‌گه‌ر مێسی به‌هۆی رۆیشتنی هاوڕێیه‌كانی له بارسێلۆنا توڕه بێت، ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه گرینگه مێسی زۆر به دڵخۆشی له راهێنانه‌كان ده‌بینم و دڵنیام به ئاستێكی باش به‌رده‌وامی به یاریكردن ده‌دات.
كومان گوتیشی: كۆتینیۆ گرانبه‌هاترین یاریزانه له مێژووی بارسێلۆنا، ئه‌و ده‌توانێت وه‌كو یاریزانی ژماره 10 له پێشه‌وه و له باڵی چه‌پ رۆڵێكی گه‌وره بگێرێت و گه‌شبینم به ئاستی.
له باره‌ی ریكی پیوگ، راهێنه‌ره هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی بارسا ده‌ڵێت: هه‌رگیز من نه‌مویستووه ریكی پیوگ بخه‌مه ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانم، بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بانگهێشتم كردووه و ئاماده‌یه.
كومان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه دڵگرانن به پێكانه‌كه‌ی تیر شتیگن و ده‌شڵێت: دڵخۆشم به ئاستی نیتۆی گۆڵپارێز و جیا له‌وه‌ش چه‌ند گۆڵپارێزێكی دیكه‌ی لاومان هه‌یه و ده‌توانین له‌م وه‌رزه سوودیان لێوه‌ربگرین و شوێنی تیر شتیگن بگرنه‌وه.
له گه‌ڕی سێیه‌می لالیگا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و له یاریگه‌ی كامپ نوو بارسێلۆنا یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌م وه‌رزه به‌رامبه‌ر ڤیاریال ده‌كات، بارسا دوو یاری ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌هۆی چامپیۆنزلیگ له لالیگا دواخرا.