بایرن میونشن به ئه‌نجامێكی گه‌وره تووشی شكست بوو
دوای 23 یاری بایرن میونشن تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو

بایرن میونشن له دوای 23 سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 27 ئه‌یلوولی 2020، له گه‌ڕی دووه‌می بۆندزلیگا، یانه‌ی بایرن میونشن له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی هۆفینهایم.
له خوله‌كی 16 ئارمین بیسكاسیچی به‌رگریكاری بۆسنه‌ی یانه‌ی هۆفینهایم تۆڕی بایرن میونشنی هه‌ژاند، دوای هه‌شت خوله‌ك موئه‌نه‌س دابور گۆڵی دووه‌می هۆفینهایمی كرد.
پاشان له خوله‌كی 36 جۆشوا كیمیچ تاكه گۆڵه‌كه‌ی بایرن میونشنی له یارییه‌كه تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه له به‌رژه‌وه‌ندی هۆفینهایم كۆتایی هات.
له خوله‌كی 77ـی گێمی دووه‌م كراماریچی هێرشبه‌ری كرواتی یانه‌ی هۆفینهایم گۆڵی سێیه‌می كرد، هه‌مان یاریزان له خوله‌كی كۆتایی به لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووه‌می خۆی له یارییه‌كه كرد، ئه‌مه پێنجه‌مین گۆڵی ئه‌و یاریزانه بوو له‌م وه‌رزه‌ی بۆندزلیگا، یارییه‌كه‌ش به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك به سه‌ركه‌وتنی هۆفینهایم كۆتایی هات.
بایرن میونشن له گه‌ڕی یه‌كه‌م گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی له مێژووی بۆندزلیگا تۆمار كرد و به هه‌شت گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له شالكێی برده‌وه كه 19 یاری بوو له‌سه‌ریه‌ك له بۆندزلیگا براوه بوو، به‌ڵام هۆفینهایم سه‌ركه‌وتنه‌كانی بایرنی راگرت و تووشی یه‌كه‌مین شكستی كرد.