بە فەرمی زاخۆ راهێنەری نوێی دیاریی كرد

لەم هەفتەیە مەشقەكانی لەگەڵ یانەی زاخۆ دەست پێدەكات

ئارسن ڤینگەر راهێنەری فەرەنسی لەگەڵ ویسام رزق راهێنەری قەتەری یانەی زاخۆ
ئارسن ڤینگەر راهێنەری فەرەنسی لەگەڵ ویسام رزق راهێنەری قەتەری یانەی زاخۆ

بە فەرمی ویسام رزق، راهێنەری قەتەری ئەركی راهێنەرایەتی یانەی زاخۆی وەرگرت و دەبێتە دووەمین راهێنەری قەتەری لە مێژوودا سەرپەرشتی مەشقەكانی سوورپۆشەكانی پردی دەلال دەكات.
ئەمڕۆ شەممە، 9 ئابی 2025، یانەی زاخۆ رایگەیاند بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراق ویسام رزق دەبێتە راهێنەری یانەكە.
زاخۆ لە راگەیاندراوەكەیدا لەبارەی دەستبەكاربوونی ویسام رزق نووسیویەتی: پیاوە قەتەرییەكە بەخێربێیت بۆ شاری ئەردەوان و ئەیازی.
ویسام رزقی 44 ساڵ، دوایینجار پێش 10 مانگ راهێنەری یانەی قوە جەوییە بوو، بەڵام دوای تەنیا 12 یانەكەی جێهێشت كە تێیدا 6 بردنەوە و 3 دۆڕانی تۆمار كرد و خولی ئەستێرەكانی عێراقی جێهێشت.
ویسام رزق پێشتر راهێنەری یانەكانی سەدی قەتەری ئوم سەڵال و خەریتات و یانەی قەتەری قەتەری بووە، لە كاروانی راهێنەرایەتی دا تەنیا یەك نازناوی لەگەڵ سەدی قەتەری بەدەستهێناوە.

 

 
Fly Erbil Advertisment