گواردیۆلا به خێرایی ئه‌م به‌رگریكاره‌ی گواسته‌وه
دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی دوێنێ راسته‌وخۆ به‌رگریكارێكی فرۆشت و یه‌كێكی دیكه‌ی گواسته‌وه
.gif)
به فه‌رمی رۆبن دیاز ده‌بێته یاریزانی مانچێسته‌ر سیتی و نیكۆلاس ئۆتامێندیش په‌یوه‌ندی به بێنفیكا ده‌كات.
بێنفیكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند رۆبن دیازی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر 68 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزیه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی چوار ملیۆن یۆرۆ وه‌كو پاداشته داراییه‌كان.
له‌به‌رامبه‌ردا نیكۆلاس ئۆتامێندی یاریزانی مان سیتی به‌رامبه‌ر 15 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێته یاریزانی یانه‌ی بێنفیكای پورتوگالی،
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو هه‌ردوو یاریزان به فه‌رمی واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كانیان ده‌كه‌ن.
رۆبن دهیازی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له ئه‌كادیمیای یانه‌ی بێنفیكا پێگه‌یشتووه و به‌رگریكاری باڵی راسته، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 137 یاری 12 گۆڵ و 6 ئاسیستی كردووه.
