لیستی كۆتایی بەربژێرەكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق راگەیاندرا
پێنج كورد خۆیان بۆ ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەربژێر كردووە
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ناوی سەرجەم ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە كە مافی ئەوەیان هەیە خۆیان بۆ سەرۆك و ئەندامانی فیدراسیۆنەكە بەربژێر بكەن، لە نێویاندا پێنج بەربژێری كوردی تێدایە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 12 ئابی 2025، لیستی بەربژێرانی بۆ هەڵبژاردەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڵاوكردەوە كە تێیدا 3 كەسایەتی خۆیان بۆ سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەربژێر كردووە كە پێكهاتوون لە (عەدنان درجال، یوونس مەحموود و ئەیاد بنیان).
بەپێی لیستەكە شەش كەس خۆیان بۆ جێگری یەكەمی سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەربژێر كردووە كە بریتین لە (حەكیم شاكر، عەلی جەبار، سەرمەند عەبدولئیلا، فارس عەبدوڵڵا، ویسام یووسف و سەعد عەبدولحەمید).
لە نێو لیستەكەدا تەنیا دوو كەس خۆیان بۆ جێگری سەرۆكی فیدراسیۆنەكە بەربژێر كردووە، ئەوانیش (محەمەد ناسر و عەلی جەبار فازڵ)ـن.
بە گوێرەی ئەو لیستەی بڵاوكراوەتەوە 26 كەس خۆیان بۆ ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەربژێر كردووە كە پێكهاتوون لەم ناوانەی خوارەوە:
یەحیا زەغێر، عیماد یاسین، بەدر ناسر عەبود، عەلی خەفەل، خەلەف جەلال، ئەحمەد قاسم، مەحموود ئەحمەد، فیراس نوری عەبدوڵڵا، سابرین حامید، رەحیم لەفتە، مالح مەهدی، غالب عەباس، رەشا تاڵیب، یەحیا كەریم، كامل زەغیر، فرقد عەبدولكەریم، نەعیم سەدام، ئەحمەد عودە زامل، عەلی حوسێن، گۆڤەند عەبدولخالق مەسعوود، تەنیا حەسەن، غانم عریبی، تەها عەبدولحەكیم، فیراس رازی و سەدام عەزیز خەلەف.
بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، عەدنان درجال سەرۆكی ئێستای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دووجار داوای لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی كردووە بۆ ئەوەی وادەی هەڵبژاردنی فیدراسیۆنەكە دوابخرێت، بەڵام داواكارییەكە ڕەتكراوەتەوە و بڕیارە لە رۆژی 16ـی مانگی داهاتوو لە شاری بەغدا هەڵبژاردن بۆ سەرۆك و جێگیر و ئەندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بكرێت.