یانەی دهۆک دوو هێرشبەری نوێ دەگوازێتەوە ریزەکانی

یانەی دهۆک دوای گواستنەوەی چەند و یاریزانێک و دەستبەرداربوون لە چەند یاریزانێکی یانەکەی، بەردەوام دەبێت لەسەر گواستنەوەی یاریزانی نوێی و بە گوتەی بەرپرسێکی ئەو یانەیە، یانەکە دوو هێرشبەری دیکە دەگوازێتەوە ریزەکانی.
جاسم محەمەد حاجی بەرێوەبەر و سکرتێری یانەی وەرزشی دهۆک، تایبەت بە کوردستان24 ئاشکرای دەکات، یانەکەیان کار لەسەر گواستنەوەی دوو هێرشبەری ئاست بەرز دەکات و پێش دەسپێکردنی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەو دوو هێرشبەرە دەکەن.
بەرپرسەکەی یانەی دهۆک پاڵەوانی جامی عێراق، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی، ئەوان بە فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراقیان ئاگادار کردووەتەوە، وەکو یانەی دهۆک بەشداری جامی سوپەری عێراق دەکەن، بەڵام کات و شێوازی جامەکە بە گونجاوی نازانن.
لەلایەکی دیکەوە جاسم محەمەد حاجی بەرێوەبەری وەرزشی یانەی دهۆک، تایبەت بە دەنگۆی بەڕێوەچوونی یاری جامی سوپەری عێراق، لە نێوان یانەکەیان و هەروەها یانەی شوڕتە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێراق گووتی، تاوەکو ئێستا بەفەرمی ئاگادار نەکراونەتەوە کە یارییەکە لە نێوان یانەکەیان و یانەی شوڕتە دەکرێت.
بەرێوەبەرەکەی یانەی دهۆک گووتیشی ئەوانیش لەگەڵ ئەم شێوازەی بەڕێوەچوونی جامی سوپەری عێراق نین، چونکە نە کاتەکەی گونجاوە نە شێوازی بەڕێوەچوونی، لەبەر ئەوەی ئەو کاتەی کە دیاریکراوە، هەڵبژاردەی تۆپی پێ عێراق کەمپێکی ئامادەکاری هەیە و یانەکانیش بە تەواوەتی ئامادەکارییان نەکردووە.