هەفتەی یەکەمی پرێمەرلیگ قوربانی لێکەوتەوە

رۆژی هەینی رێکەوتی 15ـی ئابی 2025 بە یاری نێوان لیڤەرپوولی پاڵەوانی وەرزی رابردوو و بۆرنمۆس، وەرزی نوێی خولی نایابی ئینگلیزی دەستی پێکرد و رۆژێک دواتریش هەردوو یانەی برایتن و فولهام رووبەڕووی یەکتری بونەوە، لەم یارییە هاندەرێکی بەساڵاچوو گیانی لەدەستدا.
ماڵپەری فەرمی یانەی برایتن بڵاویکردەوە، لە کاتی بەڕێوەچوونی یاری یانەکەیان بەرامبەر فولهام لە نیوەی دووەمی یارییەکە، هاندەرێکی یانەکەیان کە تەمەنی 72 ساڵ بوو، بەهۆی تێکچوونی تەندروستی و دوای هەوڵێکی زۆر لەلایەن تیمی پزیشكی یاریگا، بەڵام دواجار هەر لە ناو یاریگا کۆچی دوایی کرد.
سەرچاوەکە بڵاویکردەوە کە کرێکارانی یاریگا و تیمی فریاکەوتنی خێرای یانەکەیان و مانگی سوور و هەروەها سێنت جان و پلیس ساسکس پزیشکی یاریگا، دوای ئاگادار کردنەوەیان لە تێکچوونی باری تەندروستی یەکێک لە هاندەرەکان، لە ماوەی چەند خولەکێکی کەم خۆیان گەیاندە هاندەرەکە و دوای هەوڵێکی زۆر، دواجار ئەو هاندەرە بە ساڵاچووە گیانی لەدەستدا.