تیروپشكی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاگرینی لێكهوتهوه
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا مێسی و كریستیانۆ له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان له دژی یه‌كتر یاری ده‌كه‌ن

تیروپشكی وه‌رزی نوێی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ راكێشرا و مێسی و كریستیانۆ بۆ یه‌كه‌مجار له‌م قۆناخه رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه به‌مشێوه‌یه بوو:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: ریال مه‌درید، شاختار، ئینته‌ر میلان و مونشنگلادباخ
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: بایرن میونشن، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، ساڵزبیۆرگ و لۆكۆمۆتیڤ
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م: پۆرتۆ، مانچێسته‌ر سیتی، ئۆلێمپیاكۆس، مارسێ
كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م: لیڤه‌رپوول، ئا‌یاكس، ئاتڵانتا و میدتیالاند
كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م: سێڤییا، چێڵسی، كراسنۆدار و رێنس
كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م: زینت، دۆرتمۆند، لازیۆ و كله‌ب بروج
كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م: یوڤێنتۆس، بارسێلۆنا، دینامۆكێیڤ و فێرنسڤارۆس
كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م: پاریس سانجێرمان، مانچێسته‌ر یونایتد، لایپزیگ و باشاك شه‌هیر
یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ له رۆژانی 20 و 21ـی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كه‌ن، یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ له ئیسته‌بووڵ ده‌كرێت.
