باشترینه‌كانی 2020 ده‌ستنیشانكران
یاریزانانی بایرن میونشن كۆنترۆڵی خه‌ڵاته‌كانیان كرد

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا باشترینه‌كانی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگی ده‌ستنیشان كرد و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2020ـی ئه‌ورووپاشی به رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی به‌خشی.
مانوێل نویه‌ر گۆڵپارێزی بایرن میونشن به باشترین گۆڵپارێزی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ دیاریكرا.
جۆشوا كیمیچ به‌رگریكاری بایرن میونشن خه‌ڵاتی باشترین به‌رگریكاری وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگی وه‌رگرت.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی به باشترین هێرشبه‌ری وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشانكرا.
كیڤن دی برۆین یاریزانی مان سیتی به باشترین ناوه‌راستكاری وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ هه‌ڵبژێردرا.
جێنیفەر مارۆزسان له ئاستی خانمان به باشترین ناوه‌راستكاری چامپیۆنزلیگ دیاریكرا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هێرشبه‌ره پۆڵه‌ندییه‌كه‌ی بایرن میونشن به كۆی 477 ده‌نگ بۆ یه‌كه‌مجار خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپای به‌ده‌ستهێنا.
له دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه لیڤاندۆڤسكی گوتی: ئه‌و ده‌ستكه‌وته بۆ كاروانی وه‌رزشی من زۆر به نرخ و گرینگ بوو، له مێژه چاوه‌ڕێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتێكی له‌مجۆره ده‌كه‌م، سووپاس هاوڕێیه‌كانم و هانده‌ران ده‌كه‌م كه هه‌میشه پاڵپشتم بوونه.
له‌سه‌ر ئاستی خانمانیش، پێرنێل ھاردەر یاریزانی یانه‌ی چێڵسی به باشترین خانمه یاریزانی ئه‌ورووپا دیاریكرا.
هانز فلیك راهێنه‌ری بایرن میونشن به باشترین راهێنه‌ری 2020ـی ئه‌ورووپا ده‌ستینشانكرا.
یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ له رۆژانی 20 و 21ـی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كه‌ن، یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ له ئیسته‌بووڵ ده‌كرێت.
