تووشبوونی تره‌مپ به كۆرۆنا نرخی نه‌وت له جیهان داده‌به‌زێنێت
گه‌یشته خوار ئاستی 40 دۆلار

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دوای راگه‌یاندنی تووشبوونی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به په‌تای كۆرۆنا، نه‌وت له بازاڕه‌كانی به رێژه‌ی 3% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا.
به‌مه‌ش تا كاتژمێر 11:20 خولهك به‌كاتی مۆسكۆ گرێبه‌سته‌كانی داهاتووی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا به 37 دۆلار و 66 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مه‌زه‌نده كرا و به‌ڕێژه‌ی 2.74% داكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینی.
له‌كاتێكدا له گرێبه‌سته‌كانی داهاتووی خامی برێنت نرخی نه‌وت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له خوار ئاستی 40 دۆلار، به 39 دۆلار و 80 سه‌نت مه‌زه‌نده كرا و به رێژه‌ی 2.76% نرخه‌كه‌ی داكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینی.
H.B