وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سعوودیە دیار نییە

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، تاوەکوو سەرجەم عومرەکارانی کورد لە سعوودیە نەگەڕێنەوە، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ عومرە بەڕێوەناچێت و کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقییە، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، گەشتە ئاسمانییەکان بۆ عومرەکاران دەست پێدەکەنەوە.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی ئابی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: تاوەکوو ئێستا وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرەکارانی کورد بەڕێگایی ئاسمانی دیارنییە، ئەمەش بەهۆی ڕاگیرانی لەلایەن هێڵی گواستنەوەی عێراقی بەبۆنەی بەڕێوەچوونی ڕێورەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێن لە عێراق.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە ئاماژەی بەوە کرد، ئەو عومرەکارانەی گیریان خواردووە ژمارەیان هەزار کەسە، تاوەکوو ئێستا هەزار کەسیش بە ڕێگایی وشکانی گەڕاونەتەوە، هەروەها بڕیارمانداوە تاوەکوو سەرجەمیان نەگەڕێنەوە گەشتە ئاسمانییەکان بەڕێگای ئاسمانی دەستپێ ناکرێنەوە.
هاوکات ئەمڕۆ چوارشەممە،20ـی ئابی 2025، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقییە، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، گەشتە ئاسمانییەکان بۆ عومرەکاران دەست پێدەکەنەوە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە داوە، لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا، نەجەف و بەسرە، ڕۆژانە 3 تا 5 گەشتی ئاسمانی بۆ عومرەکاران ڕێکدەخرێت.
دوێنێ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان لەبەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند" داوا لە هاووڵاتیان ده‌كەین له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی و زیان پێ نه‌گه‌یشتنیان گه‌شتی عومره له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه نەکەن كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەش کرد "گەشتیاران له‌كاتی چوونیان بۆ گەشتی عومرە مافی خۆیانە بزانن و داوای بینینی گرێبه‌ستی كاركردن له‌و كۆمپانیایه بكه‌ن، كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئیمزای كردووه به مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه‌یان".