ژینگەی بابل لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنی ماسییەکانی ڕووباری یەهودیە دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی بابل ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانیی لەسەر ڕووباری یەهودیە ئاشکرا کرد، ئەمەش بەهۆی مردنی ماسیەکی زۆر بووە لەو ڕووبارە.

جاسب حەجامی، بەڕێوەبەری گشتی بەشی پاراستن و باشترکردنی ژینگە لە ناوچەی فوراتی ناوەڕاست، لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی: "تیمەکان نموونەیان لە ئاوی ڕووبارەکە وەرگرتووە و ماسییە مردووەکانیان پارچە پارچە کردووە بۆ ئەنجامدانی شیکاری پێویست".

هەروەها مەکی هادی، بەڕێوەبەری ژینگەی بابل ڕایگەیاند، لە ئەنجامی سەرەتایی تاقیگە و پشکنینی ماسییەکان هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی دەرنەکەوتووە، دەشڵێت: ئەگەری هەیە ماسییەکان ژەهراویی بووبن." 

ئەمە لەکاتێکدایە هاووڵاتیانی ناوچەکە باس لەوە دەکەن، بەشێک لە خاوەن تانکەرەکان لە شەودا ئاوی قورس بەتاڵی ناو ڕووبارەکان دەکەن، ئەمەش ئەو ئەگەرە بەهێزتر دەکات کە ئەو ماسیانە بەهۆی پیسبوونی ئاوەکە و ژەهراویی بوونەوە مردوون.

بەڵام وەزارەتی ژینگەی فیدراڵی ڕایگەیاند، بەردەوامە لە تەواوکردنی پشکنینی تاقیگەیی و گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی یاسایی و تەکنیکی بۆ پاراستنی ڕووبارەکە کردنی هەر کارێک کە زیان بە ژینگە و تەندروستی گشتی بگەیەنێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment