ریاڵ مەدرید 18 ساڵە بەرامبەر یانە تازە سەرکەوتووەکان نەدۆڕاوە

ریاڵ مەدرید دوای بردنەوەکەی یاری یەکەمی بەرامەبر ئۆساسۆنا لە گەڕی یەکەمی خولی ئیسپانیا، ئەمجارەیان لە گەڕی دووەمی خولەکە و لە دەرەوەی یاریگای خۆی، رووبەڕووی یانەی ریاڵ ئۆڤیدۆی تازە سەرکەوتوو دەبێت.
نزیکەی 24 ساڵ بەسەر دوایین رووبەڕووبونەوەی نێوان ریاڵ مەدریدی و ریال ئۆڤیدۆ لە لالیگا تێدەپەرێت، ئەو دوو یانەیە ئەو کاتە لە گەڕی 37 خولەکە و لە ساڵی 2001 بۆ دوایینجار رووبەڕووی یەکتری بونەوە و یارییەکەش بە یەکسانبوون کۆتایی هات.
چابی ئاڵۆنسۆ راهینەری یانەی ریاڵ مەدرید، پێناجێت بۆ ئەم یارییە، هیچ گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەی یانەکەی بکات و چاوەڕێش دەکرێت، بە هەمان پێکهاتەی یاری گەڕی یەکەم بەرامبەر ئۆساسۆنا یاری بکات.
'' فرانکۆ ماستانتانۆ لە یاری یەکەم زۆر باش بوو، سەرەڕای ئەوەی کاتێکی کەم بەشداری کرد، بەڵام لە ئاستی ئەو یاریزانە رازی بووم. فرانکۆ بۆ ئەم یارییەش هاوشێوەی یاریزانەکانی دیکە، چانسی یاریکردنی هەیە. راستە پێنج یارییە ڤینیسیۆس هیچ گۆڵێکی نەکردووە، بەڵام وەرزی نوێ تازە دەستی پێکردووە و ئامارەکان بۆ ئێمە هیچ گرنگیەکی نیە. بۆ ئێمە هەموو یاریزانەکان گرنگن. لەبارەی گواستنەوەی یاریزانی نوێ، دەمەوێت بڵێم من لەگەڵ ئەو یاریزانانە ئاسوودەم و نازانم لە ماوەی داهاتوو چی روودەدات، هەرچیەکیش لە داهاتوو رووبدات ئێمە ئامادەکاری بۆ دەکەین ''.
بۆ ئەم یارییە لە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید، هەر یەکە لە فێرلاند مێندی و جود بێلینگهام و ئێدوارد کاماڤینگا و هەروەها ئێندریک، بەهۆی پێکان بانگهێشت نەکراون و بەشداری یارییەکە ناکەن. هەروەها تیاگۆ بێزارای ناوەڕاستکاریش، تاکە یاریزانی کاستیایە کە بۆ ئەم یارییە بانگهێشتکراوە.
لەوەتەی وەرزی 2000 بۆ 2001 ریاڵ مەدرید 119 یاری بەرامبەر یانە تازە سەرکەوتووەکان کردووە، لەو 119 یارییە ریاڵ مەدرید خاوەنی 150 بردنەوەیە واتە بە رێژەی سەدا 79 لە یارییەکانی بەرامبەر یانە تازە سەرکەوتووەکان براوە بووە و 15 یاری دۆڕاوە.
دوایینجار کە ریاڵ مەدرید بەرامبەر یانەیەکی تازە سەرکەوتوو لە یەکەم یاری خۆی لە لالیگا دۆڕابێت، وەرزی 2006 بۆ 2007 بوو، ئەو کاتە بەرامبەر رێکراتیڤۆی تازە سەرکەوتوو، بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام دۆڕان. هەروەها ریاڵ مەدرید دووەم قورسترین دۆڕانی مێژووی، بەرامبەر ریال ئۆڤیدۆ بووە، کاتێک لە ساڵی 1947 بە ئەنجامی 1-7 بەرامبەر ئەو یانەیە تووشی دۆڕان بوو.