شێوەکارێکی گەنج 42 تابلۆی شێوەکاری خۆی لە گەلەری میدیا نمایشکرد

ئەم شێوەکارە سێ ساڵ پێش ئێستا بۆ ماوەی 23 ڕۆژ لە زنجیرە چیاکانی تیانشان لە ئاسیای ناوەراست بووە و ئەو دیمەنانەی لەوێ بە چاو بینیویەتی کردوویەتییە تابلۆی شێوەکاری و لە ماوەی 10 ڕۆژ نیشانی کوردستانیانی دەدات.

نەژاد کەوکەز، شێوەکار بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەوەی من بینیم لە چیاکانی هیمالایە دەمویست بیمەوە کوردستان و بیخەمە سەر تابلۆ تاکوو خەڵکی کوردستان بیبینن، زنجیرە چیاکانی هیمالایە جوانییەکی خۆی هەیە، لە ڕووی بەرزییەوە ئەو خەڵکەی لەوێش دەژین، چیاکانی ئەوێ زۆر جیاوازە لەگەڵ چیاکانی ئێرە، حەزم کرد ئەو هونەرە تێکەڵکێشی هونەری خۆمانی بکەم نیشانی کوردستانیانی بدەم.

بە سەرنجدان لە هەر یەک لەو تابلۆیانە، خۆراگری شاخەوانێکی شێوەکار دێتە بەرچاو کە ڕووبەرووی سەرمای سەخت بووەتەوە و بینەریش درکی پێدەکات و خۆی لە ناو ئەو سەختیەدا دەبینێتەوە

ڕووناک بە شیر، هاووڵاتی دەڵێت: تابلۆکان زۆرجیاوازن کە بەدەست و پەنجەی نیگارکێشێک کێشراوە باس لە چیاکانی هیمالایە دەکات، ڕەنگە من وەکو گەنجێک ئەو توانا و دەرفەتەم نەبێت، گەشتێک بەناو ئەو سروشتە جوانەی جیهان بکەم، بەڵام لە تابلۆکاندا شتی زۆر جوانم بەدی کرد، وام هەست کرد کە خۆم لەوێ بووبم، کۆمەڵێک مرۆڤ و پێداویستی تێێدا هەیە، کاتێک مرۆڤ توانای هەیە گەشت بکات، ئەزموونی گەشتەکەی لە ناو تابلۆیەکدا خستووەتە ڕوو بۆ ئێمەی بینەری گواستووەتەوە.

42 تابلۆی شێوەکاری بە تێکەڵەیەکی هونەری ڕیالیزم و هونەری ئێکپرسۆنی  ئەزموونی شێوەکارێکە کە 17 ساڵ کار دەکات و ئەوەی کاری کردووەتە سەر هزر و هەستی و بەمجۆرە لە پێشانگایەکی 10 ڕۆژە نمایشیکردووە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment