كتێبێكی نوێ له باره‌ی خراپبه‌كارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان چاپ كرا

كتێبێكی نوێ له باره‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی خراپبه‌كارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان چاپ كرا؛ ئه‌م كتێبه له سێ به‌شی سه‌ره‌كی پێك دێت و له بنه‌ڕه‌تدا نامه‌ی ماسته‌ره.
كتێبی "تەشەنەکردنی گوتاری ڕکوکینە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا"، له نووسینی ئاسۆ حاجی له لایه‌ن دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
ئه‌م كتێبه كه 209 لاپه‌ڕه‌یه، لە بنەڕەتدا نامه‌ی ماسته‌ری نووسه‌ره و له پێشەکییەک و سێ بەش پێکهاتووە و باسی چۆنیەتی و کاریگەریی بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بۆ تەشەنەکردنی گوتاری ڕکوکینە بە شێوەیەکی زانستییانە دەکات.
بەشی یەکەمی ئه‌م كتێبه تایبه‌ت كراوه به، پێناسە، چەمک، هۆکار و گەشەکردنی گوتاری ڕکوکینە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندایە. هاوكات بەشی دووەمی تایبەتە بە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و کەلتووری کۆمەڵگە و تاک. له به‌شی سێیه‌میشدا باس له لایەنی شیکاری گوتاری ڕکوکینە لە هەرێمی کوردستاندا دەکات. بڕیاریشه بەو نزیکانە بناسێندرێ و له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا بڵاو بکرێتەوە.
پرۆژه‌ی "ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان" له پێناو ناساندن، كۆكردنه‌وه، به دیكۆمێنتكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی مێژوویی كار و خه‌باتی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر پێشنیازیی مه‌سرور بارزانی له ساڵی 2014 دامه‌زراوه.