سایلۆی سلێمانی جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە سەردانیان بکەن

ئەو جوتیارانەی کە لە ساڵەکانی 2014، 2015، 2016، گەنمیان ڕادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە تاوەکو ئێستا پارەیان وەرنەگرتووە سەردانی سایلۆی سلێمانی بکەن.

ڕۆژی هەینی، 29ـی ئابی 2024، سایلۆی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: هەر جوتیارێک کە  لە ساڵەکانی 2014، 2015، 2016، گەنمی ڕادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە و تاوەکو ئێستا ئەو بڕە پارەیەیی کە ماوە وەری نەگرتووە با سەردانمان بکات، هاوکات وێنەیەک و کۆپییەک لەو نوسراوە بهێنن کە لەکاتی ڕادەستکردنی گەنمەکە لەلایەن سایلۆی سلێمانییەوە پێیان دراوە.
هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: جوتیاران دەتوانن لە ڕۆژانی یەکشەممە، تاوەکو سێ شەممە سەردانمان بکەن.

ساڵی 2019 دادگاى ڕه‌سافه‌ی بەغدا بریاریدا پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێمی کوردستان بۆ ساڵه‌کانى 2014، 2015 و 2016 خه‌رج بکرێت.
لە بڕیارەکەی دادگادا هاتبوو، ئەو بڕیارە لە لایەن وه‌زاره‌تى بازرگانی عێراقه‌وه‌ جارێکى دیکە پێداچوونەوەی(تەمیز) بۆ ناکرێت‌ و بڕیارى کۆتایى لەسەر دراوە.

Fly Erbil Advertisment