بەهای لیرەی تورکی زیاتر دادەبەزێت

مەترسی ھەیە ئەمەریكا جارێكی دیكە سزا بەسەر توركیا بسەپێنێ

K24 - ھەولێر

لیرەی تورکی لە چوارچێوەی مەترسییەكان لە دووبارە سزاكانی ئەمەریكا، داكەوتنی بەرچاو تۆماردەكات.

دوای ئەوەی بلوومبێرگ بڵاویكردەوە، ئەنقەرە بەمزووانە تاقیكردنەوە لەسەر سیستمی مووشەکی ئێس400ی رووسی دەكات، دەستبەجێ لە دوایین مامەڵەكانی ئەم ھەفتەیەدا لیرەی توركی بۆ كەمترین ئاستی خۆی دابەزی، چونكە ئەو ھەنگاوە مەترسی لە دووبارە سەپاندنی سزا لەلایەن ئەمەریكاوە بۆ سەر توركیا دروستكردووە.

لە دوایین مامەڵەكانی بازاڕی دراودا، لیرەی توركی 0.5%ـی بەھاكەی لەدەستدا و ھەر دۆلارێك یەكسان بوو بە 7 لیرە و 80 قوروش.

ئەمەش لە كاتێكدایە پێشووتر واشنتن ئاماژەی دابوو، بەھۆی سیستمی مووشەكی ئێس400، كە توركیا ساڵی رابردوو لە رووسیای كڕیوە و تاوەكو ئێستا بەكاری نەھێناوە، رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

Fly Erbil Advertisment