مووچەخۆران ئەمڕۆ لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچەکانیان وەردەگرن

مووچەخۆرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوانەی لە ڕێگەی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچەی مانگانەیان وەردەگرن، زووتری و خێراتر دەتوانن لەم سێ ڕۆژەدا بەگوێرەی ئەم خشتەیە لە ڕێگەی ئامێرەکانی ATM مووچەکانیان وەربگرن.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئەیلوولی 2025، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی حوزەیران، خانەنشینان و مووچەخۆرانی سێ وەزارەت دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن.
دابەشکردنی مووچە لە ڕێگەی هەژماری منەوە بۆ مووچەخۆران بەم شێوەیە دەبێت:
دووشەممە 1ی ئەیلوولی 2025:
- خانەنشینان (ئەوەی تر)
- وەزارەتی پەروەردە
- وەزارەتی تەندروستی
- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
سێشەممە 2ی ئەیلوولی 2025:
- دەستەی وەبەرهێنان
- دیوانی چاودێری دارایی
- دەستەی دەستپاکی
- ئەنجوومەنی وەزیران
- دەستەی چاککردنەوە و پاراستنی ژینگە
- دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم
- دەستەی مافی مرۆڤ
- ئەنجوومەنی دادوەری
- وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
- وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- وەزارەتی دارایی و ئابووری
- وەزارەتی ناوخۆ
- وەزارەتی داد
- وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
- دەزگای گشتیی کاروباری مین
- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
- وەزارەتی سامان سروشتییەکان
- وەزارەتی پلاندانان
- وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی
- وەزارتی کارەبا
- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
- وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
- سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
چوارشەممە 3ی ئەیلوولی 2025:
- فەرماندەیی هێزەکانی 80
- هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ
- فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی
- وەزارەتی پێشمەرگە
- هێزی فریاکەوتن