نێیمار قسەکانی کارلۆ ئانچێلۆتی بە درۆ دەخاتەوە

نێمار و کارلۆ ئانچێلۆتی
نێمار و کارلۆ ئانچێلۆتی

نێیماری ئەستێرەی یانەی سانتۆسی بەرازیلی قسەکانی کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی رەتکردەوە و بە ناڕاست وەسفی کرد.

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل پێشتر لیستی 23 یاریزانی بۆ هەردوو یاریی بەرامبەر چیللی و بۆلیڤیا بڵاوکردەوە، نێیمار و تەواوی یاریزانە بەرازیلییەکانی ریاڵ مەدریدی بانگهێشت نەکرد.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە لەبارەی دوورخستنەوەی نێیمار گوتبووی: دوورخستنەوەی نێیمار بەهۆی پێکانی یاریزانەکەیە، ئەگەر نا کەس ناتوانێت گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەی بەرازیل لە یاریی هەڵبژاردەکەی بێبەش بکات.

نێیمار وەك وەڵامێك بۆ قسەکانی ئانچێلۆتی دەڵێت: قسەکانی ئانچێلۆتی راست نین، دوورخستنەوەم لە دوو یاریی هەڵبژاردەی بەرازیل لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بڕیارێکی تەکنیکی بووە و بەهۆی کێشەی جەستەییەوە نییە.

ئەستێرەکەی پێشووی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان ئاماژەی بەوەکردووە: لە یاریی بەرامبەر فلۆمێنسی تووشی هەوکردنی ماسولکە بووە و بێزاری کردووە، بەڵام بەو شێوەیە مەترسیدار نەبووە تاوەکو بەهۆیەوە دووربخرێتەوە.

یاریزانەکەی سانتۆس لە ئۆکتۆبەری 2023ـەوە یاری بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نەکردووە، ئەوکاتە بەرامبەر ئۆرۆگوای لە ئەژنۆی تووشی پێکانێکی سەخت بوو.

نێیمار تەمەنی 33 ساڵە و یاریی بۆ یانەکانی، بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمان و هیلال کردووە، بەهای ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 12 ملیۆن یۆرۆیە.

 
 
Fly Erbil Advertisment