"ئۆپیك" مەزندە دەكات خۆری نەوت لە وڵاتانی پێشكەوتوو بەرەو نەمان بچێت

لەگەڵ ھاتنی ساڵی 2045 خواست لە سەر نەوت دەگاتە 74.3 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە

K24 - ھەولێر:

راپۆرتێكی رێكخراوی نێودەوڵەتی ھەناردەكردنی نەوت "ئۆپیك" مەزندە دەكات لە وڵاتانی خاوەن ئابووری پێشكەوتوو خواست لە سەر نەوت زۆر كەم ببێت.

لەو راپۆرتەدا پسپۆڕان مەزندە دەكەن بازاڕی نەوتی جیھانی لە ماوەی ساڵانی نێوان 2022 - 2025 دەوڵەتانی ئەندام لە رێكخراوی ھاریكاری ئابووری و گەشەپێدان بەكاربردنی نەوت بگاتە لوتكە بە 47 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.

راپۆرتەكە ئاماژە دەكات، لە ساڵی 2045، ئیتر لەو دەوڵەتانە بەكاربردنی نەوت بەرەو كەمبوونەوە دەڕوات و دەگاتە 35 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.

بەپێی دیدی پسپۆڕان، لە بەرامبەردا بەكاربردنی نەوت لە دەوڵەتانی گەشەسەندوو زیاد دەبێت بەھۆی گەشەی دانیشتوان، لەوانەشە بەھۆی گەشەسەندنی ئابووری بەشێوەیەكی دینامیكیتر و بەھۆی زیادبوونی چینی ناوەند.

لە دواییشدا ئەو پسپۆڕانە مەزندە دەكەن لەگەڵ ھاتنی ساڵی 2045 خواست لە سەر نەوت بگاتە 74.3 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە و ھیندستانیش دەبێتە گەورەترین ھاوردەكاری وزە.

ھاوكات "ئۆپیك" مەزندە دەكات بەشێوەیەكی گشتی بەكاربردنی نەوت لە 99.7 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە لە ساڵی 2019وە بگاتە 109.3 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بۆ ساڵی 2040.

Fly Erbil Advertisment